وەزیری بەرگریی ئێران: بەم زووانە دووهەم کەشتیی ئاسمانی دەنێرینە بۆشاییی ئاسمان
بەشی ئێران- فەریق ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە لێدوانێکدا وتوویەتی لە ماوەی "دەیەی فەرج (12 بۆ 22ی ڕێبەندانی ئەمساڵ)" دووهەم کەشتیی ئاسمانی دەنێرنە بۆشاییی ئاسمان.
کوردپرێس:
فەریق ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە 21ی کانوونی یەکەمی 2018 بەرانبەر بە 3ی ڕێبەندانی 1397 لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێران بەنیازە لە ماوەی "دەیەی فەرج (12 بۆ 22ی ڕێبەندانی ئەمساڵ)دا" دووهەم کەشتیی ئاسمانی بنێرێتە بۆشاییی ئاسمان ئەوەش پاش ئەوەی حەفتەی ڕابردوو یەکەم کەشتیی ئاسمانی بەرز کرایەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا تەکنەلۆجیای هاویشتنی هەمیشەییی کەشتییە ئاسمانییەکانیان بە دەستەوەیە و ئەم مووشەکە کە ناوی مووشەکی "سەفیر"ە توانای ئەوەی هەیە کە کەشتییەکە لە بازنەی 260 کیلۆمەتردا جێگیر بکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران