خبر 2019-01-23 11:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا:

تورکیا خوازیاری یەکپارچەیی و سەقامگیریی خاکی سووریایە

بەشی تورکیا- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەبارەت بە دۆخی سووریا، رایگەیاند: "یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەقامگیریی سیاسیی لەو وڵاتە، کاری سەرەکی لە پێشینەی تورکیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەددین ئاڵتون بەر لە سەردانەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ رووسیا لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەی دا.

ئاڵتون باسی لەوەکردووە ئەمڕۆ بە مەبەستی تاوتوێ کردنی بابەتە هەرێمایەتییەکان و لەسەروو هەمووشیانەوە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-رووسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆ دەبێتەوە.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لەوەکردووەتەوە کە وڵاتەکەی تەنها لەگەڵ سەرجەم جۆرەکانی تیرۆر ناجەنگێت بەڵکوو هاوکات لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ئەو قەیرانە وێرانکەرە بدۆزێتەوە کە لە پاڵیدایە.

فەخرەددین ئاڵتون رایگەیاندووە یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەقامگیریی سیاسیی لەو وڵاتە، کاری سەرەکی لە پێشینەی تورکیان. بەردەوام دەبین لە کارکردن بە ئاراستەی ئەو ئامانجانە".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.