خبر 2019-01-23 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک وەزیرانی عێراق:

ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، دانانی ئەنجوومەنێكی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە قۆناخەكانی كۆتاییدایە كە ئامانج لێی، رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكارانە لەسەرجەم بوارەكاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە حەفتەی رابردوو باسمان لەوەكرد كە دەستمان كردووە بە دانانی ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە راستیدا ئێستا سەرجەم رێوشوێنەكانی ئەنجوومەنەكە تەواو بوون و خەریكە خاڵەكانی كۆتایی دەخەینە سەر پیتەكان".

هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند: "رۆژی شەممە یاخود یەكشەممەی داھاتوو، چۆنیەتی كاركردنی ئەم ئەنجوومەنە رادەگەنین، كە بە بڕوای ئێمە چارەسەری زۆربەی بوارەكانی گەندەڵی و گرتنەبەری رێكاری خێرای پێویستیش دەكات، ئەمە ئامانجی ئەنجوومەنەكەیە كە بتوانێت تەواوی حاڵەتەكە كۆنتڕۆڵ بكات، ھەروەک پێشتریش گوتوومانە گەندەڵی ھەروەک تیرۆر وایە، گەندەڵی ھەروەک داعشە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.