جارێکی دیکه سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش دادگایی ده‌کرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (23-1-2019) میدیاکانی تورکیا بڵاویان کرده‌وه که سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په دادگایی ده‌کرێت و دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی دادگا سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌میرتاش له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییه‌وه به‌شداری ده‌کات.
که‌یسی ده‌میرتاش مژارێكی گه‌رمی سیاسییه له نێوخۆی تورکیا و بوووه‌ته که‌یسێکی نێوده‌وڵه‌تیش به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاری له‌باره‌ی ده‌میرتاشه‌وه ده‌رکرد و به پێویستی زانی ئازاد بکرێت.
تیمۆ سۆینی سه‌رۆکی لیژنه‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپاش که هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فنله‌ندایه ڕۆژی سێشه‌ممه (22-1-2019) له‌مباره‌وه دوا و به پێویستی زانی تورکیا ڕێز له بڕیاره‌کانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بگرێت.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی وه‌زیرانی ئه‌نوومه‌نی ئه‌ورووپا ڕای‌گه‌یاند: "وه‌کوو لیژنه‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا ئاگاداری بڕیاره‌که‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپاین و تێبینیمان له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کان هه‌یه. ئه‌مه دوایین بڕیار نییه به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین وڵاتانی ئه‌ندام بڕیاره‌کانی دادگاکه به هه‌ند وه‌ربگرن و ڕێزی لێ‌بگرن. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین ته‌واوی وڵاتان به شێوه‌یێکی گونجاو و پابه‌ند به گرێبه‌ستی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا هه‌نگاو بنێن".
شایانی باسه؛ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش 11ی نۆڤه‌مبه‌ری 2016 به‌پێی بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی ده‌ستگیر کرا و چه‌ند تۆمه‌تێکی درایه پاڵ که یه‌کێک له‌وانه بانگه‌شه‌کردن بوو بۆ په‌که‌که. ده‌میرتاش له ته‌مموزی 2018دا سزای 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران