خبر 2019-01-23 05:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەبارەت بە کەرکووک، ئەمریکا بەڵێنێکی بە بارزانی داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنی بە سەرکردەکانی ئەم حزبە داوە وڵاتەکەی نێوەندگیری دەکات بۆ هێور کردنەوەی دۆخی کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید چاپی لەندەن لە ئەژماری ڕۆژی سێشەممەی دا لە زاری سەرکردەیێکی پارتییەوە ڕایدەگەیێنێت کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەم حیزبە لە دواهەمین دیدرایدا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری هەولێر، باسی کەرکووک و مەترسیی درێژەدان بە چالاکییە ورووژێنەرەکانیان لەم پارێزگا نەوت خێزەدا کردووە.

بە وتەی ئەم ئەندامەی پارتی کە ناوی نەدرکێندراوە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ بارزانیدا بەڵێنی داوە کە بە مەبەستی ئارام کردنەوەی دۆخی کەرکووک نێوەند گیری دەکات و ئەنجامەکانیشی بەم زووانە دەردەکەوێت.

بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بارزانیی سپاردووە کە لەم قۆناخەدا دان بەخۆیدا بنێت و لەم بارەوە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش گفتوگۆی کردووە و چاوەڕێی ئەنجامەکانیەتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.