خبر 2019-01-22 16:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی كاتیی پەرلەمان: دوای رێككەوتنی لایەنەكان وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری دەكەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنەكانن بۆ دەستنیشانكردنی دەستەیێكی نوێ بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان.

کوردپرێس:

ڕیڤینگ هرووری، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "فراكسیۆنەكانی پەرلەمان چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنەكانن و هەر كات ئەوان گەیشتنە رێككەوتن، ڕۆژێك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستنیشان دەكرێت و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێردرێت".

هرووری ئاماژەیشی دا، ئەوان گەشبینن بە كۆبوونەوەی لایەنەكان، چونكە كاتێكی زۆری خایاند و پارتییش مكوڕە لەسەر پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەت، بێگومان كۆبوونەوەكانیش ئەنجامیان دەبێت و خەڵكیش چاوەڕێیە.

كۆبوونەوەی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا بە كراوەیی ماوەتەوە، پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردووە، بەڵام هێشتا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان پێك نەهێندراوە و یەكلایی كردنەوەشی بەستراوەتەوە بە چۆنێتی رێككەوتنی لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.