ئەردۆغان و پووتین کۆ دەبنەوە
بەشی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی رووسیا، له میانی ساڵی ٢٠١٨‌دا، حەوت كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و ١٨په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها له شه‌ش لووتكه‌دا كۆ بوونه‌ته‌وه. سبه‌ی چوارشەممەش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی٢٠١٩ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کوردپرێس:
سبەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەنجامدەدەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانە یەک رۆژییەکەیدا بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەرکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، وەزیرە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات و کاربەدەستە حکوومییەکان، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان ئەنجام بدەن.
ئەردۆغان و پووتین لە کۆبوونەوەکەیاندا بیروڕا سەبارەت بە ژمارەیێک بابەت ئاڵوگۆڕ دەکەن، لەسەروو هەمووشیانەوە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا و بابەتی سووریا، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک بابەتی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیش تاوتوێ بکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران