چه‌كدارێكی به‌ناوبانگی داعش كوژرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزێكى ئه‌منیى عیراق له بۆسهیێكدا سه‌عد دهللـهیان كوشت كه یه‌کێک بوو له چه‌كداره دیار و ناسراوه‌كانى ڕێكخراوى داعش و به‌هۆى كرده‌وه توندوتیژییهكانیهوه ناوبانگى ده‌ركردبوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی کانوونی دووهه‌می 2019 ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیى عێراقى بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که هێزێكى سه‌ر به پرۆسه‌كانى سامه‌ڕا بۆسهیێكیان بۆ سه‌عد دهللـه چه‌كدارى ناسراوى رێكخراوى داعش له باكوورى خۆرئاواى فڕۆكه‌خانه‌ى زڵوعیه ناوه‌ته‌وه و پێوه بوووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه که سه‌عد دهللـه له ناو بۆسه‌كه‌دا كوژراوه و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیشی پێ بوووه.
شایانی باسه؛ دواى ڕزگاركردنى ته‌واوى خاكى عێراق له ده‌ست ڕێكخراوى داعش، هێشتا چه‌كدارانى ئه‌و ڕێكخراوه له چه‌ند ناوچه‌یێكى عێراقدا ماون و پرۆسه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ كۆتایی هێنان به‌و چه‌كدارانه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران