وه‌رگێڕی زمانی کوردی له هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق داده‌نرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: "فه‌رمانمان به فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردوووه كه له ناو هۆڵی په‌رله‌مان وه‌رگێڕ بۆ زمانی كوردی دابنێن و ڕێگه دراوه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به زمانی كوردی قسه بكه‌ن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "بڕیاره‌كه دراوه و ته‌نیا كاره ھونه‌رییه‌كه ماوه له‌گه‌ڵ ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كه‌دا، ھه‌روه‌ھا ژووری ڕاگه‌یاندن له ناو ھۆڵی په‌رله‌مان داده‌نرێت و چه‌ند كه‌سێكیش وه‌ک وه‌رگێڕ تاقی كراونه‌ته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندوووه که له‌گه‌ڵ عه‌باس ناسر مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری ھێڵی ئاسمانی عێراقی کۆ بوووه‌ته‌وه و له کۆبوونه‌وکه‌دا داوای له کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراقی کردوووه كه ڕێنماییه‌كانی ناو فڕۆكه به زمانی کوردیش پێشكه‌ش بكرێت، ھه‌روه‌ھا پێداچوونه‌وه به نرخی بلیتی فڕۆکه‌وانی له ناوخۆدا بۆ ھه‌موو پارێزگاکانی عێراق بکرێت.
ئه‌مه له کاتێکدایه له خوله‌کانی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقدا، ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده‌کان نه‌یانده‌توانی به کوردی بیر و بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌رببڕن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران