شێڤرۆنی ئەمریکی بەشێک لە پشکی خۆی لە هەرێمی کوردستان ڕادەست دەکات
بەشی جیهان- کۆمپانیای جەنێڵ ئێنێرژی ڕایگەیاند کە کۆمپانیای نەوتی شێڤرۆنی ئەمریکا بەشێک لە پشکی خۆی لە کێڵگە نەوتییەکانی سرتا و قەرەداخ لە هەرێمی کوردستان ڕادەستی ئەم کۆمپانیا کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای جەنێڵ ئێنێرژی کە کۆمپانیایێکی چالاکە لە بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند لە کێڵگەی کۆمپانیاکانی دیکەدا لە هەرێمی کرودستان چالاکیەکانی زیاد کردووە.
جەنێڵ ئێنێرژی ڕایگەیاندووە کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکا بەشێک لە پشکی خۆی لە کێڵگە نەوتییەکانی سرتا و قەرەداخ لە هەرێمی کوردستان ڕادەستی ئەم کۆمپانیا کردووە.
هەروەها بڕیارە جەنێڵ ئێنێرژی 40 لەسەدی کێڵگە نەوتییەکانی قەرەداخ لە بەرامبەر سەرمایەدانان لەو کڵێگەدا بەدەستەوە بگرێت و کۆمپانیای شێڤرۆن-یش 40 لەسەد و حکوومەتی هەرێمییش وەکوو ڕابردوو 20 لەسەدی کێڵگەکەی بەدەستەوە بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران