خبر 2019-01-21 09:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری بەرگریی تورکیا:

گومانمان نییە لەوەی کە یەپەگە هەمان پەکەکە-یە

بەشی تورکیا- خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە وتەکاندیدا ڕایدەگەیێنێت کە لەبارەی ئەوەی کە یەپەگە هەمان پەکەکە-یە هیچ گومانی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەسەر سنوور بەسەرکردەوە و رایگەیاند لەبارەی ئەوەی کە یەپەگە هەمان پەکەکە-یە هیچ گومانی نییە.

خولوسی ئاکار باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد و گوتی: سەربازانی تورکیا ھەروەک لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە، لە ئۆپەراسۆنی لقی زەیتوونیش داستانیان نووسیەوە و سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کردووە".

ئاکار لەبارەی رۆژھەڵاتی فوڕات و پێگەکانی یەپەگە لە منبج گوتی: "لە کات و شوێنی گونجاو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم شوێنە، ئەوەی پێویست بێت دەکرێت".

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار باسی لە ئامادەکاری سوپای تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان کرد و گوتی: لە ئێستادا منبج گۆڕەپانێکی کێشەدارە لە بەردەمماندا ھاوکات رۆژھەڵاتی فوڕاتیش ھەیە. ئامادەکاری و پلانەکانمان لەمبارەیەوە کراوە، پشتیوانی لۆجیستیمان تەواوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.