خبر 2019-01-21 08:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق:

هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی دا بەوەی کە بە هۆی گەندەڵی لە کۆمپانیای نەوتیی سۆمۆ ڕۆژانە ملیۆنان دینار خەسار لە عێراق دەکەوێت وتی: هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدی عەواد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق پشتگیری لە گەندەڵکارانی کۆمپانیای نەوتیی سۆمۆ دەکات و بە هۆی گەندەڵی لە کۆمپانیای نەوتیی سۆمۆ-وە ڕۆژانە ملیۆنان دینار خەسار لە عێراق دەکەوێت.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ژمارەیێک بەڵگەی پێیە کە هاوکاریی غەزبان لەگەڵ گەندەڵکارندا لە کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرا دەکات و لە پەرلەمانی عێراقدا هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.