حەشدی شەعبی لەبارەی هەوڵەکانی ئەمریکا لە ئەنبار هۆشدار دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی حەشدی شەعبی لە میحوەری ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق هۆشدرای دەدات لەبارەی هەوڵە ورووژێنەرەکانی ئەمریکا لەم پارێزگایە و دەڵێت: مەرجەعی باڵای ئایینی لە نەجەف دژی ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم موسلح لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «التجاە»دا ڕایگەیاند: دوای سەردانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری عێراق لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار هەوڵەکانی واشنتن ڕووی لە زیادی بوونە و هێزە ئەمریکییەکان لەو پارێزگایە تۆکمە کراون.
موسلح دەڵێت هێزە ئەمریکییەکان ئێستا خەریکی سەنگر دروست کردن لە سنووری ڕۆژئاوای عێراقن و حەشدی شەعبی بۆ وەڵامدانەوەی خواستی مەرجەعی باڵای ئاینیی ئامادەیە و قەت لەبەرامبەر زوڵم و ستەمدا بێدەنگ نابێت.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە مەرجەعی باڵای ئایینی لە نەجەف دژی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقە و حەشدی شەعبی هەوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ڕەت دەکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران