خبر 2019-01-21 07:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیێک لە حزبە عێراقییەکان بە هەوڵدان بۆ ئاڵۆز کردنی دۆخی ئەنبار تۆمەتبار دەکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی عەشایری ئەنبار ژمارەیێک لە حزبە عێراقییەکان بە هەوڵدان بۆ ئاڵۆز کردنی دەۆخی ئەنبار تۆمەتبار دەکات ئەوەش بە قۆستنەوە لە دۆخی ئاڵۆزی سووریا و جێگیر کردنی هێزە ئەمریکییەکان لە پارێزگای ئەنباری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ تورکی عابد شمری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: ژمارەیێک لە حزبە سیاسییەکانی عێراق بە قۆستنەوە لە دۆخی ئەمنیی ناجێگیر لە سووریا و جێگیر بوونی هێزی ئەمریکی لە پارێزگای ئەنبار بۆ ئاڵۆز کردنی ئەنبار هەوڵ دەدەن.

شمری جەخت دەکاتەوە کە ئەو قۆناخەی ئێستا عێراق تێیدەپەڕێنێت پێویستی بە یەکگرتن و یەک وشەیی هەیە و مۆڵەت بە هیچ وڵاتێک نادەین ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە ئازاد کراوەکانی عێراق تێک بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.