نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق:
حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم تاکەلایەنە بڕیاری سیاسی دەدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی و یەکێتیی بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە شێوەی تاکەلایەنە بڕیارە سیاسییەکان دەرئەکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها چەند حزبی دیاری کراو لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمدا دەستیان هەیە و پارتی و یەکێتی بە تەنها بڕیارە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران