خبر 2019-01-20 05:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەیێکی پێشمەرگە:

داعش شێوازی جموجۆڵەكانی گۆڕیوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی پێشمەرگە لە محیوەری قەرەتەپە-حەمرین، ئاماژە بەوە دەكات، داعش ماوەیێكە لە خۆ رێكخستنەوەدایە و بەشێوازی پارتیزانی دەیەوێت درێژە بەچالاكییەكانی بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەردان چاوشین، لە گفتوگۆ لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ژیان لەبارەی جموجۆڵەكانی داعشەوە دەڵێت: "لە حەمرین و خانەقین و دیالە و لە هەموو ئەوناوچانەی نزیكن چەكدارانی داعش جموجۆڵ و چالاكیان هەیە، هەموو ئەو ناوچە كوردییانەی كە سەربەخانەقین و شارۆچكەی قەرەتەپە و جەبارە و دووبزن، دوو هەڕەشەیان لەسەرە، هەم هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش وە هەم هەڕەشەی شۆفێنیستان و كۆنەبەعسییەكان بەڕاوەدوونانی كوردەكانی ئەو ناوچانە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەشڵێت: "داعش 12 كیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای قەرەتەپە سەربازگەی هەیە و لە خەلاویەش سەربازگەی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.