خبر 2019-01-19 11:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لیندزی گراهام پاش دیدار کردن لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا:

یەپەگە لقی سیاسیی پەکەکە-یە/ ناوچەی ئارام بۆ دابین کردنی ئاسایشی تورکیا پێکدێت

بەشی تورکیا- دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و رایگەیاند: یەپەکە باڵی سیاسی پەکەکەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گراهام وتیشی یەپەگە و پەکەکە پەیوەندییان هەیە و هەموو بەڵگەکان راستەقینە و روونن. پێویستە چارەسەری ئەو کێشەیە بکەین کە بۆ تورکیای هاوپەیمانمان دروستکردبوو.

ناوبراو درێژەی دا بێگومان قەرزاری ئەو کەسانەسین کە لەگەڵ ئێمە بەرامبەر بە داعش جەنگاون. بوارمان هەیە بۆ پێشرەوی. کاتمان نەماوە و پێویستە بەزووتری کات هەڵەکانمان چارەسەر بکەین. هەر بۆیە من لێرەم. ئەندامانی داعش تاکوو ئێستا لە شاخ هەن. هۆشداریم داوە ترەمپ بۆ ئەوەی وەکوو ئۆباما هەڵە نەکات.

سیناتۆرە ئەمریکییەکە وتیشی ئەگەر ئەمریکا راستەوخۆ بکشێتەوە، شەڕێکی گەورەتر روودەدات. بۆ ئاسایشی تورکیا، ناوچەی ئارام دادەمەزرێنین.

لەلایێکی دیکەوە لیندزی گراهام راشگەیاند کە هۆکاری بوونی لە تورکیا بۆ چاکردنەوەی هەڵەکانە.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.