کچەکەی لەیلا گیوڤەن نیگەرانیی خۆی بۆ دۆخی دایکی دەربڕی
بەشی تورکیا- سەبیحە تەمیزکان کچی لەیلا گیوڤەن نوێنەری زیندانیی جۆڵەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا و سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان لە 72هەمین ڕۆژی مانگرتنی دایکی لە خواردن وێنەیێکی ناوبراوی لە توویتەر بڵاو کردەوە و نووسیی "دایکە بەجێم مەهێڵە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کچەکەی لەیلا گیوڤەن نوێنەری زیندانیی جۆڵەمێرگ دەڵێت بە بۆنەی نەخۆشییەوە بە سەختی توانییویە چاوی بە دایکی بکەوێت و چیدی ناتوانێت بە تەنها ڕێگا بکات.
هەروەها ئەمشەوی رابردوو پارێزەرانى گیوڤەن چوون بۆ بینینى لەیلا گیوڤەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دا.
پارێزەران رایانگەیاند: تای لەیلا گیوڤەن بەرزبووەتەوە و زەختیشی دابەزیوە ودڵی گیوڤەن بە توندی لێدەدات، گەدەى خاو دەبێتەوە و سکی هەڵدەگوشرێت و بەو هۆیانەشەوە زۆر بە قورسی و ناڕەحەتى دەتوانێت خۆی بجووڵێنێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران