ڕێگه به پێکهێنانی کریدۆری تیرۆر له سنووره‌کانی باشوورمان ناده‌ین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به دیداری خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌گه‌ڵ لیندسی گراهام سیناتۆری ئه‌مریکا له ناو بینای وه‌زاره‌تخانه‌ی به‌رگریی تورکیا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت که له‌و دیداره‌دا دوایین گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی ئه‌نقه‌ره- واشنتۆن لێکدرایه‌وه و وه‌زیری به‌رگریی تورکیا به سیناتۆری ئه‌مریکی ڕاگه‌یاند که ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج دراوه جێبه‌جێ نه‌کراوه. YPG به‌شێک له PKKیه و تورکیا له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کانی PKK/YPG، داعش و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن شه‌ڕ ده‌کات.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: له دیداره‌که‌دا وه‌زیری به‌رگریی تورکیا جه‌ختی کردوووه که ڕێگه به پێکهێنانی کریدۆری تیرۆر له سنووره‌کانی باشووری سووریا ناده‌ین و دوو وڵاتی تورکیا و ئه‌مریکا به هاوکارییه دووقۆڵییه‌کانیان ده‌توانن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران