وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق: هیچ هێزێكی ئه‌مریكی له سووریاوه نه‌كشاونه‌ته‌وه بۆ عێراق
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا هیچ هێزێكی ئه‌مریكی له سووریاوه نه‌كشاونه‌ته‌وه بۆ ناو عێراق وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌شێک له میدیاكان باسی ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه كه گوایه سوپای ئه‌مریكا له سووریا به‌ره‌و عێراق كشاونه‌ته‌وه.
لیوا ته‌حسین گوتیشی: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سوپای ئه‌مریكا له سووریاوه به‌ره‌و عێراق كشاونه‌ته‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه و هیچ هێزێكی ئه‌و وڵاته له نێوان سنووری عێراق و سووریا نه‌بینراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه 19ی مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕای‌گه‌یاند که هێزه‌كانیان له سووریا ده‌كشێننه‌وه كه ده‌نگۆ هه‌یه ئه‌و هێزانه بۆ عێراق كشاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران