حامی ئاکسۆی: توركیا کونسووڵخانه له چوار شاری عێراق ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 18ی کانوونی دووهه‌می 2019 حامی ئاكسۆی له میانی كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ عێراق و به بیری هێنایه‌وه گه‌وره‌ترین په‌یماننامه توركیا له‌گه‌ڵ عێراق كردوویه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به بڕی پێنج ملیار دۆلار و گوتی: "به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئۆڤای و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت بۆ بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ عێراق".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له به‌رنامه‌یدایه ئه‌مساڵ كۆنسووڵخانه له مووسڵ، به‌سره، كه‌ركووک و نه‌جه‌ف بكاته‌وه و گوتیشی: "له‌و ڕێگایه‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به نزیكبوونه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه و چین و توێژه‌كانی عێراق".
ئاکسۆی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران به باش نازانێت و پێی وایه سزاكان زیان به گه‌لی ئێران و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نن.
پێشتریش فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو كه داوای كردنه‌وه‌ی كونسووڵخانه‌ی كه‌ركووک و نه‌جه‌فیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران