خبر 2019-01-19 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە:

لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند ناکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەستەمە کە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراق پەسەند بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی بەدیری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیێنێت: "هێشتا ناکۆکی لە نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکاندا هەیە لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراق و ئەستەمە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا پەسەند بکرێت، ئەم پڕۆسەیە چەندین حەفتە دەخایێنێت".

بەدیری زیادی کرد: ناکۆکییەکان لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و بەشە بودجەی پارێزگا باشوورییەکانی عێراق هێشتا بەردەوامن.

سەرچاوە: «الاتجاه پرس»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.