دوو فڕۆکەی جەنگیی رووسی کەوتنەخوارەوە
بەشی جیهان- لە رۆژهەڵاتی رووسیا و لەسەر دەریای ژاپۆن دوو فرۆکەی جەنگیی رووسی لە جۆری Su-34 d دایان بەیەکدا و کەوتنەخواروە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا هاتووە لە ناوچەی هابارۆڤس بەدووری ٣٥ کم لە کەنارەوە و لەسەر دەریا دوو فرۆکەی جەنگیی جۆری Su-34 ناسراو بە بۆردومانکەری راوچی لەکاتی مەشقدا داویانە بەیەکدا و کەوتوونەتە خوارەوە.
لەکاتی کەوتنە خورەوەکەدا هەردوو فرۆکەوانەکە بە پەڕەشووتەوە خۆیان هەڵداوە خوارەوە دواتر دوو هەلیکۆپتەر بەمەبەستی رزگار کردنی فرۆکەوانەکان رەوانەی ناوچەکە کراون.
وەک زانراوە فرۆکەی Su-34ی رووسی کە بە بۆردومانکەری راوچی ناسراوە لە هەلومەرجی زۆر دژواری کەشەوهەوادا و لە ئاسمان و لە زەوی دەتوانێت چەندین ئامانجی دوژمن تێک بشکێنێت و خاوەنی هەستیاریێکی زۆر بەرزە لەو ڕووەوە.
سەرچاوە: ئاندۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران