دوو ئه‌ندامی داعشى له هه‌ولێر ده‌ستگیر کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری هەرێمی كوردستانه‌وه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، رایگه‌یاند دوو تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی داعش، به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌دیع و قه‌حتان عه‌لی ئه‌حمه‌د جه‌دیع له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كران.
به گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتبه‌ستن به زانیاری و چاودێری كردنی ورد ئه‌نجام دراوه و ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی داعش‌یش به فه‌رمانی دادوه‌ر 16ی كانوونی دووه‌م ده‌ستگیر كراون.
به گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، 6 گومانلێكراوی دیكه به كاری ترۆریستی ده‌ستگیركراون و رێكاری یاساییش به‌رامبه‌رییان ده‌گیرێته‌به‌ر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران