فەرماندەی سنوورەوانیی پارێزگای کوردستان:
3.27 کیلۆ زێڕی قاچاخ لە کوردستان دەستی بە سەردا گیرا
بەشی کوردستان- فەرماندەی سنوورەوانیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە هەڵمەتێکی لە ناکاوی پۆلیسدا لە سنووری مەریوان دەست بە سەر 3 کیلۆ و 270 گرام زێڕی قاچاخدا گیرا.
کوردپرێس:
فەریق کەیومەرس شێخی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند زیاتر لە 3 کیلۆ زێڕی قاچاخ لە هەڵمەتێکی لەناکاوی هێزەکانی سنوورپارێزی مەریوان دەستی بەسەردا گیراوە و لو بارەیەشەوە یەک قاچاخچی دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: کەسی دەستبەسەرکراو هەویە و ناسنامەی پێنەبوو و جگە لەو بڕە زێڕە قاچاخە بێسیمێکی قاچاخیشی لێ کەشف بووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران