لاڤرۆف: داوا ده‌كه‌ین كێشه‌ی كورد به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی کانوونی دووهه‌می 2019 سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به پرسی کورد له عێراق و سووریا گوتی: "هه‌ڵوێستی ئێمه زۆر ڕوونه سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به كورد له عێراق و سووریا و هه‌ر شوێنێكی دیكه كه لێی نیشته‌جێن. پێویسته كێشه‌كان له ڕێگای ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كورد تێیدا ده‌ژین چاره‌سه‌ر بكرێن."
ناوبراو زیادیشی کرد: "مافی پێكهاته‌كان كه كوردیش به‌شێكن له‌و نه‌ته‌وانه، له ڕێگای گفتوگۆ له نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكوومه‌ته‌كانی ناوه‌ندیدا چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵات و هه‌رێمانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له ڕابردوودا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ییی هه‌ر یه‌ک له عێراق و سووریادا هه‌بوو، هه‌ندێ كرده‌وه‌یان له دژ ئه‌نجام دراوه بۆیه ئێمه هه‌ڵوێستمان وایه كورد له عێراق و سووریاشدا لێکتێگه‌یشتنیان له‌مه‌ڕ پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌بێت."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران