خبر 2019-01-17 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پارێزگاری نەینەوا:

نەبوونی هەلی کار هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی مووسڵە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری نەینەوا دەڵێت گرینگترین هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی مووسڵ نەبوونی هەلی کار لە شارەکەدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوفل سوڵتان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: هۆکاری زۆر هەن بۆ نەگەڕانەوەی ئاوارە عێراقییەکان بۆ شاری مووسڵ کە گرینگترینیان نەبوونی هەلی کارە ئەوەش بە هۆی کاول بوونی ناوەندە بازرگانییەکان و خانووەکانی ئەم شارەوەیە.

نوفل سوڵتان وتیشی بەربەستی زۆر هەن لەسەر ڕێگای ئاوەدان کردنەوەی خانووەکان لە شاری مووسڵ و پارێزگاریی نەینەوا ئێستا چاوەڕێیە دەوڵەتی فیدراڵی بوودجە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و هەڵگرتنی بەربەستەکان تەرخان بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.