خبر 2019-01-17 08:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاگر دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئەمنی رایگەیاند ئاگرێک لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق ناوەڕاستی بەغدا، کەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد خەڵەف، ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد، ئاگرەکە لە نھۆمێکی باڵەخانەی وەزارەتی نەوت کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ھەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە بۆ ئەوەی ئاگرەکە بۆ نھۆمەکانی دیکە پەرەنەسێنێت.

سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددەییەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، ئەحمەد خەڵەف گوتی: "تا ئێستا هیچ زانیارییێک لەبارەی زیانە گیانی و ماددەییەکانی رووداوەکە لە بەردەست دا، نییە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.