پاش کوژرانی چەند سەربازی ئەمریکی ڕەخنەی توند لە ترەمپ دەگیردرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕووداوێکی کەم وێنەدا پاش چوار ساڵ ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، 4 سەربازی ئەم وڵاتە لە شاری منبج لە باکووری سووریا کوژران، ئەم مەسەلە بە ئاوردانەوە لە وتەی بەرپرسانی ئەمریکی کە پڕۆسەی کشانەوەی 2200 هێزی سەربازی دەستی پێکردووە زۆر گرینگە. چوونکە لە حاڵێکدا کە ترەمپ وتووەیە هۆکاری کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا کۆتایی هاتنی داعشە، ئەو گرووپە تیرۆریستییە ئیدیعا دەکات کە دەستی لە تەقینەوەکەدا بووە.
سی ئین ئین دەنووسێت: لینسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان ره‌خنه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت: "ئه‌و بڕیاره چه‌كدارانی داعشی هانداوه كه هێرشه‌كه‌ی منبج ئه‌نجام بده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه 4 ئه‌مه‌ریكی بكوژرێن".
گراهام ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه له‌و خواردنگه‌یه ئه‌نجام دراوه كه پێموایه منیش سه‌ردانیم كردووه و له‌گه‌ڵ كورد و عه‌ره‌به‌كانی و نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی دیكه دانیشتووم، به‌داخه‌وه راوێژكاری ئه‌مه‌ریكی له‌و شوێنه‌دا به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژراون. ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیشی كردووم لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپه بۆ كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌یكات، وا له هه‌ندێک گرووپ ده‌كات هه‌وڵی هاوكاری كردنی داعش بده‌ن و بوێرییان زیاتر ببێت و گوومانی ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر بووه كه كه‌سانێک هه‌ن هه‌وڵی یارمه‌تیدانیان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌مان له پێشتر له عێراق و ئێستاش له سووریا بینی".
گراهام گوتوویه‌تی: "هه‌موو ئه‌مه‌ریكییێک ده‌یه‌وێت هێزه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام پێموایه هه‌موومان كاتێک ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه كه هه‌ست بكه‌ین له ئارامیدانین. به‌ڵام نازانم چۆن له ئارامیدان كاتێک كه‌سانێک ناتوانن دابنیشن و قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن".
له‌لایێكی دیكه‌وه مایكڵ مەككۆڵ، ئەندامی باڵای قەوارەی كۆماریەكان لە لێژنه‌ی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا لە بەیاننامەیێكدا لەبارەی تەقینەوەكەی شاری منبج، داوا لە سەرۆكی ئەمریكا دەكات، له بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا پاشگەز بێتەوە.
مه‌ككۆڵ له به‌یاننامه‌كه‌یدا هۆشداری ده‌دات كه، "داعش هێشتا ماوە و كشانەوەی هێزەكانمان له سووریا، ڕێگا بۆ بەهێزبوونەوەی تیرۆریستان خۆش دەكات".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه "ئه‌و هێرشه خوێناوییه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئێمه‌ی له سووریا كرده ئامانج، ئاماژه‌یێكی روونه كه داعش هێشتا توانای ئه‌نجام دانی هێرشی هه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رووی قسه‌كانی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و داوای لێ ده‌كات: "وه‌ڵامێكی توندی هه‌بێت و له بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاشه‌گه‌ز بێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له‌وه دڵنیا ده‌بینه‌وه كه داعش به‌یه‌كجاری له‌ناو چووه".
ناوبراو ده‌شڵێت "ئه‌مه ته‌نیا به‌رپرسیارێتی ئه‌مه‌ریكا نییه، پێویسته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌و دوژمنه سه‌رسه‌خته له‌ناو ببه‌ین و دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی زیاتر به داعش بده‌ین، ئه‌وا ریزه‌كانی رێكده‌خاته‌وه و له ئاینده‌دا هه‌وڵی زیاتر بۆ هێنانه‌وه‌ی ئاژاوه و توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن".
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند، كه یه‌كێک له بازاڕه‌كانی منبج مه‌فره‌زه‌یێكی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای كرده ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران