بومبێک به كاروانێكی ھێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالیدا تەقییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی ھێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی له سنووری باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووک، حه‌وت پۆلیس بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی شه‌شی پۆلیسی فیدرال، حوسێن ماجد له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه روونكردنه‌وه‌ی به رۆژنامه‌وانان دا و گوتی: بۆمبێک كه له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و ناحیه‌ی ره‌شاد باشووری رۆژئاوای كه‌ركووک چێندرابوو، به كاروانێكی ھێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ماجد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، حه‌وت پۆلیسی فیدرال بریندار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران