وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر دروستکردنی بنکه‌یێکی ئه‌مریکا له هه‌ڵه‌بجه ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمهرگهلهسهر دروست كردنی بنكه‌یێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دێته ده‌نگ و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌مریكا نه بنكه‌ی سه‌ربازی له هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌كات و نه هیچ هێزێكیشی له سووریاوه بۆ هه‌رێم كشاندۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له هه‌وڵێكی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن بۆ دروست كردنی بنكه‌یێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "دروست كردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له هه‌ڵه‌بجه ته‌نها ده‌نگۆی چه‌ند میدیاییه‌كه و دووره له ڕاستییه‌وه."
جه‌بار یاوه‌ر وتیشی: ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش هیچ بنه‌مایێكی ڕاستییان تێدا نییه كه باس له كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا و جووڵهپێكردنیان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران