په‌رله‌مانتارانی ئه‌ورووپا داوای ئازادکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌که‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 15ی کانوونی دووهه‌می 2019 په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ مانگرتوووانی ستراسبۆرگ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی چالاکییێکیان ئه‌نجام دا و په‌رله‌مانتاران داوای ئازادییان بۆ له‌یلا گوڤه‌ن و هه‌موو په‌رله‌مانتارانی دیکه‌ی هه‌ده‌په‌ش کرد.
له چالاکییه‌که‌دا په‌رله‌مانتارانی ئه‌ورووپا یولیا وارد، مارتینا ئانده‌رسۆن و تاکس هادیگۆیگیۆ، هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیی کوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E) که‌جه‌ده‌که- ئه‌ورووپا، مه‌رال دانش به‌شتاش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، فارووق دۆرو نوێنه‌ری هه‌ده‌په له ئه‌ورووپا و نوێنه‌رانی ڕێکخستنه کوردییه‌کان ئاماده بوون.
ئاماده‌بوان پشتگیری‌یان له چالاکییه‌کانی مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی کرد و داوایان له کۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شکه‌نجه (CPT) و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا کرد هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ کۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران