خبر 2019-01-16 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا کۆماندۆی SATی بۆ سووریا ناردووە

بەشی تورکیا- هێزە چەکداراکانی تورکیا هەوڵی ناردنی یەکێک لە کارامەترین و بەهێزترین هێزی سەربازی خۆی واتا کۆماندۆی SATی بۆ سووریا و دەڤەری ناوچەی مەنبج داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو زانییارییانەی دەستی ڕۆژنامەی ینی ئاکیت کەوتوون هێزە چەکداراکانی تورکیا هەوڵی ناردنی یەکێک لە کارامەترین و بەهێزترین هێزی سەربازی خۆی واتا کۆماندۆی SATی (هێزی هێرشبەری ژێرئاوی) بۆ سووریا و دەڤەری ناوچەی مەنبج داوە، کە لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای تورکیاوە بەڕێکەوتوون.

ئەرتەشی تورکیا چەند مانگە کە هەوڵی ناردنی هێز بۆ سەر سنووری سووریا دەدات و تا ئێستا هەزاران کەرەستەی جەنگی لەوان تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش بۆ سنووری باشووری تورکیا نێردراون. ڕێژەی ئەو هێزانە گەیشتۆتەسە 80 هەزار کەس کە ئەوەش دوو هێندەی ئەو هێزانەیە کە لە گەورەترین شەڕی تورکیا بەکار هێندراون لە ساڵی1974.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.