لە كەركووک دەستڕێژی گولــلە لە كادیرێكی پارتی كرا و گیانی لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووک، دەستڕێژی گولـلە لە کادرێکی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوە ئەحمەد فەتحوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی 3ی پارتی لە کەرکووک، سەبارەت بە رووداوەکە بە کوردستان 24ی راگەیاند: "شەوی رابردوو عەبدولجەبار رەشید عارف، بەرپرسی رێکخراوی موسەڵای پارتی، لەکاتی گەڕانەوەی لە پرسەی ناسیاوێکیان لە گەڕەکی موسەڵا لە نزیک بارەگایێکی بەرەی توورکمانی و هاوکات نزیک بنکەی پۆلیسی ئازادی، دەستڕێژی گوولـلەی لێکرا و بەسەختی برینداربوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە ماوەی کاتژمێرێک لەژێر چاودێری پزیشكی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە كە بوونی فیشەکێک لە ناوسەریدا بوو گیانی لەدەست داوە".
بەرپرسی ناوچەی 3ی پارتی لە کەرکووک گوتیشی: "كردەوەكە تیرۆریستیە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەست پێكردووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران