سەرکردەیێکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد مەلا قادر لە سەرکردە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ 25ی بەفرانبار کۆچی دوایی کرد.
کوردپرێس: محەمەد مەلا قادر لە ساڵی 1934 لە هەولێر لە دایک بووە، لە ساڵی 1958پەیوەندی بەریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و هەر لە تەمەنی لاویەوە ئاوێتەی ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی بووە، لەساڵی 1964 بۆتە ئەندامی لیژنەی تەفتیش و موراقەبەی پارتی، لەساڵی 1966 یەكێک بووە لە ئەندامانی ئامادەكاری كۆنگرەی حەوتەمی پارتی.
لە ساڵی 1970 بووە بە ئەندامی یەدەگی كۆمیتەی ناوەندی پارتی، ئینجا لەساڵی 1974 بووە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی، لە ساڵی 1975 دوای نسكۆی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە ناوبراو لەساڵی 1984 بووە بەئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران