دەوڵەت باخچەلی بۆ ترەمپ:
باوەڕ بەوەی کە پەکەکە و یەپەگە نوێنەری کوردن بێ شەرمییە
بەشی تورکیا- سهرۆكی گشتیی مهههپه، دهولهت باخچهلی له كۆبوونهوهی فراكسیۆنی پارتهكهی له پهرلهمانی توركیا وەڵامی توویتەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکای دایەوە کە هەڕەشەی ڕووخاندنی ئابووری تورکیای کردبوو لە ئەگەری هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردانی سووریا.
بەپێی هەاڵی کوردپرێس، باخچهلی لهبارهی تویتێكی ترهمپ رایگهیاند "تەماشای ئەو کارە بکەن، ئەگەر بەرەنگاری تیرۆریستان ببینەوە، ترەمپ لە رووی ئابوورییەوە تورکیا تێکدەشکێنێت باوەڕ بەوەی کە پەکەکە و یەپەگە نوێنەری کوردن ئەوە پەڕی بێ شەرمییە.
ناوبراو درێژەی دا ئەگەر تۆ دۆلارت هەیە، گەلی تورک باوەڕی هەیە. ئەگەر تۆ بارۆنی پارەت هەبێت و چەتەی سەرمایەت ساز و ئامادەبێت، قەناس بەدەستانی ئابووریت چاوەڕوانی فەرمان بن، ئەوە بزانە کە گەلی تورک سەری شۆڕ نەکردوو و دەستی نەچەماوەی هەیە. بێ منەت بە، چی دەزانی ئەوە بکە. ئەوەی کە بەڵێ بۆ هەڕەشەکانی تۆ دەکات، وەک تۆی لێبێت. حەدی ئەوەت نییە باسی تێکشکاندنی تورکیا بکەیت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران