خبر 2019-01-15 09:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران لە نێوان ڕەوتی حکمە و عەسائیبی ئەهلی حەق نێوەندگیری نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ڕەوتی حکمە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە نێوەندگیری ئێران لە نێوان ڕەوتی حکمە و عەسائیبی ئەهلی حەق دەکەن ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم خمات لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: سەردانی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق سەردانێکی فەرمییە و بە ئامانجی چارەسەر کردنی کێشەی نێوان نێوان ڕەوتی حکمە و عەسائیبی ئەهلی حەق ئەنجام نەدراوە.

خمات زیادی کرد دیداری نێوان زەریف و عەمار حەکیم پیشاندەری ئارامیی دۆخی سیاسیی عێراق لە ناوخۆ و دەروەی وڵاتە و کێشەی نێوان ڕەوتی حکمە و عەسائیبی ئەهلی حەق پێش سەفەری زەریف بۆ عێراق چارەسەر کرابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.