هاوپه‌یمانیی فه‌تح: ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ تێکدانی پڕۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عێراق چڕ ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مریکا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌دات پڕۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ عێراق تێکبدات و ده‌ستێوه‌ردان له پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولئه‌میر میاحی به ڕادیۆ "المربد"ی ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه بۆ تێکدانی پڕۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ده‌ستێوه‌ردان له پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته له ڕێگای په‌ره‌پێدان به ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی له پارێزگاکانی عێراقدا.
ناوبراو هۆشداریی دا که هه‌ڵوێستی لاوازی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌مبه‌ر جووڵه‌ی ئه‌مریکا و سه‌ردانی له‌ناکاوی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته بۆ عێراق هه‌ندێک کێشه بۆ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته و پڕۆسه‌ی سیاسی دروست ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران