عه‌بدولمه‌هدی و شای ئوردن جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌که‌نه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 14ی کانوونی دووهه‌می 2019 شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م شای ئوردن به سه‌ردانێكی فه‌رمیی چاوه‌ڕوانكراو گه‌یشته به‌غدا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بوویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ک له شا عه‌بدوڵڵا و عادل عه‌بدولمه‌هدی گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌ر دوو وڵات كرد و له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له نێوان به‌غدا و عه‌مان واژۆ كراون جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاریی ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ر دوو وڵات كرده‌وه.
هه‌روه‌ک جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانی هێڵی نه‌وتی به‌سره- به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردن، گرنگیدان به ڕێگای وشكانی نێوان به‌غدا و عه‌مان و كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یێكی پیشه‌سازی هاوبه‌ش له سنووری نێوان عێراق و ئوردن كرایه‌وه.
گۆڕانكارییه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان شای ئوردن و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوو.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران