به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا کۆ بوویه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی دووشه‌ممه 14ی کانوونی دووهه‌می 2019 له كۆشكی سه‌لام له به‌غداد به‌رهه‌م ساڵح پێشوازی كرد له جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و شاندێكی یاوه‌ری و له میانی دیداره‌كه‌یدا جه‌ختی له گرنگیی ڕۆڵی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی له پێناوی به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كرده‌وه.
هاوكات به‌رهه‌م ساڵح پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ڕه‌نسای دووپات كرده‌وه به جۆرێک كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ر دوو وڵات بکات، هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆمار ئاماژه‌ی به گرنگیدانی عێراق كرد بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
له‌و دیداره‌شدا به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی كرده‌وه كه عێراق خوازیاری هاریكاریی زیاتره له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و بازرگانیدا و له‌وباره‌یه‌شه‌وه داوای له كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان كرد بۆ به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرده‌وه و بونیادنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق ئاماده‌یییان هه‌بێت و سوود وه‌رگرن له هه‌لی وه‌به‌رهێنان كه له عێراقدا ڕه‌خساوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی له عێراق له گشت بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
جان ئیف لۆدریان به فه‌رمی و به ناوی وڵاته‌که‌ی بانگهێشتی به‌رهه‌م ساڵحی كرد که سه‌ردانی وڵاتى فه‌ڕه‌نسا بکات.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران