خبر 2019-01-14 15:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح ‌و پاشای ئوردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ عەبدوڵڵای دووەم پاشای ئوردن كۆبووەوەو هەردوولا هیوایان خواست سەردانە ببێتە مایەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی نێوان ئوردن ‌و عێراق و ئارامی ناوچەكە.

کوردپرێس:

عەبدوڵڵای دووەم ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح سەردانی بەغدای كرد و بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، دوای مەراسیمی پێشوازی سەرۆك كۆمار و پادشای ئوردن لە كۆشكی سەلام، بە ئامادوبوونی شاندی هەردوو وڵات كۆ بوونەوە بۆ تاوتوێكردنی هەلومەرجی سیاسی ناوچەكه و ‌ پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات‌ و چۆنییەتیی گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنیان لەهەموو ئاستەكاندا‌ بەجۆرێك خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بكات.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندیی هاوبەشی ئابووری ‌و بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەروەها لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا بیروڕا سەبارەت بە چەند پرسێكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرا و تێیدا تەئكید لە رۆڵی گرنگی عێراق و ئوردن كرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی بە جۆرێك كە بەغدا و عەمان پێگەی سەرەكی لێكگەیشتن و پێكگەیشتنی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە بن بۆ كۆتایی هێنانی یەكجارەكی قەیران و گرژییەكان دوور لە توندوتیژی و ئاژاوە و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بە گەلانی ناوچەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.