چه‌كدارێكی داعش له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر کرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی کانوونی دووهه‌می 2019 زمناكۆ عه‌لی و‌ته‌بێژی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن هێزكانیانه‌وه توانرا چه‌كداریكی هه‌ڵهاتووی داعش به ناوی "مناور ماجد وسنی" ناسراو به "ئه‌بوو عوبه‌یده" له یه‌كێک له گونده‌كانی نزیک چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: ده‌ستگیركراوه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن ڕێكخراوى داعشه‌وه مه‌شقی پێكراوه و چه‌ندین لێپرسراوێتیی جیاوازی هه‌بوووه، هه‌روه‌ک به‌شداری له زۆرێک له شه‌ڕه‌كانی حه‌ویجه و عه‌لاسیدا كردوووه.
زمناکۆ عه‌لی ڕاشی‌گه‌یاند: دوای كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعش و له‌ده‌ستدانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستیان به مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردان ئه‌و چه‌كداره ڕووی له گونده‌كانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ كردوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران