خبر 2019-01-14 10:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی فدراسیۆنی باکووری سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

تورکیا هیچ کات چاوی تەماح لە سەر سووریا هەڵناگڕێت

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی فدراسیۆنی باکووری سووریا دەڵێت گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ سووریا بەسراوە بە کشانەوەی تورکیا و گرووپە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە لە وڵاتەکەمان.

هدیە یووسف لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی تێڕوانینی ئەمریکا و ڕووسیا بۆ پرسی کوردانی سووریا ڕایگەیاند: موناقشەی سووریا تەنها لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر دەبێت و ئەوەش بە ئامادەبوونی هەموو لایەنە سوورییەکان لە دانووستانێکی ڕاستەقینەدا دەستەبەر دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد ڕێگاچارەی سیاسی کاتێک لە سووریا دێتە ئاراوە کە تورکیا لە خاکی سووریا بکشێتەوە و هێزە کورد و عەرەبکان و هێزە بەرگرییەکانی ناوچەکە نەکاتە ئامانج.

هدیە یووسف دەیشڵێت کشانەوەی ئەمریکا تەنها بە وەستاندنی دەستدرێژیی تورکیاوە بەسراوە و ئارمی و ئاسایش کاتێک بۆ سووریا دەگەڕێتەوە کە تورکیا بەزووترین کات خاکی سووریا چۆڵ بکات و ئەو هێزە ناسوورییانە کە سەر بەو وڵاتەن لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە تا خەڵک و هێزە سوورییەکان کونترۆڵی ناوچەکە بگرنە دەستەوە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێگری کردن لە ڕێێکەوتنی نادروست لەبارەی سووریا و دەڵێت: تا ئەمڕۆ کۆبوونەوەی زۆر لەسەر ئاگربڕ لە سووریا کراوە بەڵام چوونکە ڕۆڵی هێزە سوورییەکانی لەبەرچاو نەگرتووە هەوڵەکان بەردەوام تووشی شکست هێنان دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.