خبر 2019-01-14 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی وەقفی سونەی عێراق:

بەرگری کردن لە ئێران هەمبەر ئەمریکا واجبی شەرعییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە کەسایەتی و نوێنەری کەمینە ئایینییەکانی عێراق لەگەڵ زەریف کۆ بوونەوە و لە دیدراەکەدا شێخ عەبدولەتیف هەمیم سەرۆکی وەقفی سونەی عێراق ڕایگەیاند: بەرگری کردن لە ئێران هەمبەر گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە واجبی شەرعییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە کەسایەتی و نوێنەری کەمینە ئایینییەکانی عێراق سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ زەریف کۆ بوونەوە و لە شوێنی نیشتەجێ بوونی وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لەگەڵی دیدار و گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدراەکەدا جەختی کردەوە لەسەر پێوەندیی قووڵ و برایانەی خەڵکی ئێران لە گەڵ خەڵکی عێراق و زیادی کرد: پێوەندیی نزیکی میللەتانی ئێمە، جێی ئۆمید و نموونەی پێوەندیی نێوان میللەتەکانە.

هەروەها لە دیدراەکەدا شێخ عەبدولەتیف هەمیم سەرۆکی وەقفی سونەی عێراق وتی بەرگری کردن لە ئێران هەمبەر گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە واجبی شەرعییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.