سووریا گه‌شبینی خۆی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ کورد ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی سووریا- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هیوایان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه تا ئه‌وکاته‌ی له چوارچێوه‌ی وڵاتێک‌دا پێکه‌وه کار بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یمه‌ن سوسان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ کورد به‌رده‌وامه و پێده‌چێت به‌هۆی باش بوونی گفتوگۆ و دانووستانه‌کانه‌وه بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکی سیاسیی دوو لایه‌نه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سووریا ڕای‌گه‌یاندوووه: ڕێککه‌وتنی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌توانێت وڵاته‌که‌یان به‌هێز بکات له به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسییێک که تورکیا و چه‌کدارانی داعش بۆ وڵاته‌که‌یانی دروست بکه‌ن.
وته‌کانی سوسان له کاتێکدایه به‌پێی زانیاریی چه‌ند سه‌رچاوه‌یێک، به‌شێک له هێزه‌کانی سوپای سووریا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له گونده‌کانی ڕۆژئاوای شاری مه‌نبج که ده‌که‌وێته سه‌ر سنوری تورکیا جێگیر بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران