فاتیح یڵدز: عێراق و تورکیا هه‌وڵه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یێکی سنووری چڕ ده‌که‌نه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ڕای‌گه‌یاند كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی له هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یێكی سنووری نوێ له نێوان هه‌ردوولا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتیح یڵدز له میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: عێراق و تورکیا ده‌روازه‌یێکی نوێی سنووری ده‌که‌نه‌وه و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنوورییه بۆ زیادكردنی بازرگانیی نێوان هه‌ر دوو وڵاته و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن.
ناوبراو گوتیشی: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق و توركیا 13 ملیار دۆلاره و زۆربه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕه له ته‌نیا ده‌روازه‌یێكه‌وه ده‌كرێت.
فاتیح یڵدز ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: به كردنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌روازه له نێوان عێراق و تورکیا ڕێژه‌ی بازرگانییه‌كه دوو هێنده زیاد ده‌كات كه ئه‌وه‌ش سوودی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران