ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه هه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكدا ڕای‌گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی و گفتوگۆكان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق، تا ئێستا نزیكه‌ی 10%ی پڕۆژه‌كه ته‌واو كراوه به‌ڵام به‌پێی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ده‌كرێت له 20 بۆ 25ی ئه‌م مانگه ئه‌گه‌ری ئه‌وه ھه‌یه پڕۆژه‌یاساكه ته‌واو بكرێت و ئاماده بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتیشی: مه‌ترسیی ئه‌وه ھه‌یه كوتله‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دژی داواكارییه‌كانی كورد له پڕۆژه‌یاساكه بوه‌ستنه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن تێپه‌ڕێنرێت و له ئێستاشدا له ھه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێگاچاره بۆ تێپه‌ڕاندنی داواكارییه‌كانی كورد له بودجه‌ی گشتی بدۆزنه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران