شاى ئوردن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، بڕیاره لەم حەفتەیەدا، شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن به فه‌رمی سه‌ردانی عێراق بكات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌ک سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، شا عه‌بدوڵڵا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئامانجی شا عه‌بدوڵڵا له‌و سه‌ردانه، بۆ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاته له بواره جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت كه‌رته‌كانی بازرگانی و ئه‌منی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران