وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و سەردانی هەرێمیش دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی ٣٠ کەسایەتی سیاسی و ئابووری و بازرگانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ دەبێتەوە و رۆژی سێشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
کوردپرێس:
دوای گەیشتنی بە بەغدا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆببێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی پرۆتۆکۆلی سەردانەکە، سبەی دووشەممە ھەریەک لە عادل عەبدوڵمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ومحەمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەبینیت.
باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ئەوەشی راگەیاندووە، ھەر بەپێی کارنامەی سەردانەکە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێشەممە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران