خبر 2019-01-13 13:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھاتنی 300 هێزی سوپای تورکیا بۆ ھەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھۆکاری ھاتنی ٣٠٠ سەربازی سوپای تورکیا بۆ ھەرێم ئاشکرا دەکرێت و بەرپرسێکی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، "سوپای تورکیا بەئاشکرا ئاڵوگۆڕ بەھێزەکانیان دەکەن"، ڕەتیشی دەکاتەوە، ئەو سوپایە بەھۆی پەکەکەوە لە ھەرێم جێگیر دەبن.

کوردپرێس:

ھاوار ئامێدی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی لەئامێدی بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو ھێزەی سوپای تورکیا کە ژمارەیان بەنزیکەی ٣٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت و ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لەتورکیاوە ھاتنە ناوچەکانی (بامەڕنێ، ئامێدی، دێرەلوک و کانی ماسی)، بریتیبوە لەئاڵوگۆڕکردنی ئەو ھێزانە".

ناوبراو وتیشی:"سوپای تورکیا بە ئاشکرا لەو سنوورە ھاتۆچۆ دەکات کە ژمارەیان بە سێ ھەزار سەرباز دەخەمڵێنرێت و ئەوان لەوێ باڵادەستن، بەجۆرێک لەبامەڕنێ بنکەی سەربازییان ھەیە و لەسەنتەری قەزای ئامێدیش سەنتەری میتی تورک بوونی ھەیە، ھەرکاتێکیش پێویست بێت، ژمارەکەیان زیاددەکەن".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی بەدووری دەزانێت سوپای تورکیا لەخاکی ھەرێم بکشێتەوە، دەشڵێت:"جێگیربوونی سوپای تورکیا بەھۆی پەکەکەوە نییە".

ھاوار ئامێدی بەڵگە بۆ قسەکانیشی دەھێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، "لە مووسڵ و شنگال پەکەکەی لێ نییە، بەڵام سوپای تورکیا جموجۆڵی ھەیەو بنکەشی لەباشیک ھەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.